امــــــــکــــــــانــــــــاتـــــــــــــ ســــــــایــــــــــــتـــــــــــــــــ
تاریخ ارسال مطلب : 15 اسفند 90, 04:30 ب.ظ
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : ڕێوڕه‌سمی گوڵانی شانۆی ئێران له سنه به‌ڕێوه‌چوو
تاریخ ارسال مطلب : 29 اردیبهشت 91, 10:02 ب.ظ
![]() سنه- به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ ڕێز له هونه‌رمه‌ندان وچالاکانی بواری شانۆی پارێزگای کوردستان گیرا. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردستان؛ئێواره‌ی ئه‌مرۆ
پێنجشه‌ممه 17ی مه‌ی 28ی گوڵان، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رتاسه‌ری ئێران
ڕێوڕه‌سمێک به ناوی گوڵانی شانۆی ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره
نه‌مایه‌شییه‌کانی کوردستان و به هاوکاری دایره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و
ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان بۆ رێزلینان هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی
بواری هونه‌ری شانۆ له هۆڵی فه‌روه‌ردینی کۆمه‌ڵه‌ی فه‌جری سنه
به‌ڕێوه‌چوو. قوبادمه‌یمه‌نه‌ت ئابادی به‌ڕیوه‌به‌ری
گشتیی دایره‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشادی ئیسلامی کوردستان له وته‌یه‌کدا به
ئاماژه به ده‌فرایه‌تی گرنگی پارێزگای کوردستان له بواری شانۆ و
هونه‌ره نه‌مایشییه‌کان به‌ڵێنی دا یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی شانۆ و
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م بواره بدات بۆ زیاتر گه‌شه کردنی هونه‌ره
نه‌مایشییه‌کان له کوردستان. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م
ڕێوڕه‌سمه دا "عوبه‌ید رۆسته‌می" به‌رپرسی هونه‌ره نه‌مایه‌شییه‌کانی
کوردستان راپۆرتێکی له کار وجالاکییه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ماوه‌ی
ساڵی ڕابردوو خسته‌ڕوو. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه کرا
که 64 شانۆ له 664 ئیجرا بۆ 65000 بینه‌ر له ماوه‌ی یه‌کساڵدا نمایش
کراوه. له کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هونه‌رمه‌ندان و
پێشه‌نگانی بورای شانۆگه‌ری کوردی خه‌ڵات کران.
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : دۆزرانه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له هه‌ڵه‌بجه
تاریخ ارسال مطلب : 29 اردیبهشت 91, 10:00 ب.ظ
![]() هه‌ڵه‌بجه- گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی تری سه‌رده‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له هاوێری ئه‌و شاره‌دا دۆزرایه‌وه به پێی هه‌واڵی کۆردستان؛"گوران ئه‌دهه‌م" قایمقامی
هه‌ڵه‌بجه وتی: ئاگادارکراینه‌وه گۆرێکی به‌کۆمه‌ڵ له ته‌پۆڵکه‌ی
"بالامۆی" هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه که له ئاکامی هاتنی تیمێک و
هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یه ئاشکرا بوو که ئیسک وپرووسکی 40که‌س که
زۆربه‌یان ژن و منداڵن له‌م شوێنه‌دا هه روا ماوه‌ته‌وه. وتیشی: خێرا داوامان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان کرد تیمێک بۆ
ده‌رهێنانی پاشماوه ی ئه‌م ته‌رمانه بنێرن بۆ ئه‌و شوێنه. گۆران ئه‌دهه‌م ژماره‌ی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی دۆزراوه له
هه‌ڵه‌بجه‌ی به م گۆڕه‌وه به 29 گۆڕ زانی که زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
سه‌رده‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌ددام حسێن له‌ساڵی1988. ڕژێمی سه‌ددام له 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد که له ئاکامدا 5000که‌س شه‌هید و نێزیک به
10هه‌زارکه‌س برینداربوون.
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : خوڵبارین زانستگا و خوێندنگه‌کانی کوردستان و کرماشانی داخست..
تاریخ ارسال مطلب : 29 اردیبهشت 91, 09:56 ب.ظ
![]() سنه- شه‌پۆلی خوڵبارین و بارانی لم بووه هۆی داخرانی زانستگا و خوێندنگه‌کانی ده‌وامی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای کوردستان و کرماشان به‌پێی هه‌واڵی کوردستان؛ به‌هۆی بارینی خوڵ و ته‌می لم له
ئاسمانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوایی ئێران، ئیداره‌ی پاریزگای
کوردستان و کرماشان بڕیاریدا که سه‌رجه‌م زانستگا و خوێندنگه و
قوتابخانه‌کانی ده‌وامی به‌یانی ئه‌م دوو پارێزگایه دابخرێن. تالب حه‌یده‌ری ڕۆژی شه‌ممه له وتوێژ له‌گه‌ڵ کوردستان
ڕایگه‌یاند: له نیوه‌ڕۆی شه‌ممه 12ی مه‌ی/23ی گوڵان تا ئێواره‌ی ڕۆژی
سێشه‌ممه 15ی مه‌ی/25ی گوڵان شه‌پۆلێکی خوڵبارین که له خاکی
عێراقه‌وه هه‌ستاوه سنووری نێوان ئێران و عێراق له ناوچه‌کانی باکوور و
باکووری ڕۆژئاوا ده‌گرێته‌وه. حه‌یده‌ری وتیشی: به
هۆی پاڵه‌په‌ستۆیی ئه‌و شه‌پۆله که پێش بینیش ده‌کرێت له ڕۆژی
سێشه‌ممه‌دا زیاتر په‌ره بسێنێ مه‌ودای بینین له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی
کوردستان که‌متر له ئاستی ستاندارد ده‌بێت به
گوێره‌ی هه‌واڵ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌ودای بیننی له کوردستان
که‌متر له200 مه‌تر بووه
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : خولی دووه‌می پێشبڕکێی سوارکاری و یارییه ناوچه‌ییه‌کان
تاریخ ارسال مطلب : 28 اردیبهشت 91, 07:27 ب.ظ
۱۳۹۱/۲/۲۸ فێستیڤاڵی ئه‌سپی کوردی؛ خولی دووه‌می پێشبڕکێی سوارکاری و یارییه ناوچه‌ییه‌کان سنه- 27ی گوڵان/16ی مه‌ی
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : هانی و دەشنێ و نازدار جوانترین هونەرمەندانی کوردن
تاریخ ارسال مطلب : 28 اردیبهشت 91, 07:00 ب.ظ
![]() بەپێی راپرسییەک کە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەبەشداری ٣٣٩٦ لە لاپەڕەی تایبەتی (کوردوستان) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەرێوەچوو، هەریەکە لە هونەرمەندان “هانی” و “دەشنێ موڕاد” و “نازدار” وەک جوانترین هونەرمەندانی کورد هەڵبژێردران. راپرسییەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوامی هەبوو، تیایدا ٣٣٩٦ کەس دەنگیان دا و هەریەکە لە هانی بە ٩٤٩ دەنگ و دەشنێ موڕاد بە ٦٩٥ دەنگ و نازدار بە ٥٨٩ دەنگ لە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی راپرسییەکەدا دابوون. لە راپرسییەکەدا ١٠ هونەرمەندی کورد خرانە لیستێکەوە بۆ ئەوەی بەشداربووان جوانترینیان هەڵبژێرن، ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو. هانی ٩٤٩ دەنگ. دەشنێ ٦٩٥ دەنگ. نازدار ٥٨٩ دەنگ. چۆپی ٣٩٩ دەنگ. لۆکە ٢٦٥ دەنگ. کانی ٢٢٦ دەنگ. فرمێسک ١١٣ دەنگ. نی‌نا ١١٢ دەنگ. نازێ ٣١ دەنگ. دڵنیا ١٧ دەنگ.
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : دەشنێ پیاوی خۆی دەستنیشان کرد
تاریخ ارسال مطلب : 28 اردیبهشت 91, 06:57 ب.ظ
ده‌شنێ موراد، له‌ساڵی 1986 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1997
له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌چێته هۆڵه‌ندا.
ادامه مطلب ...
نویسنده : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO
نظرات : |

