تبلیغات
"بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان"

ئەڤین ژن و ژیان لە کورد ماکس دەستپێدەکاتەوە

تاریخ ارسال مطلب : 25 خرداد 91, 01:38 ق.ظ

کچە پێشکەشکار ئەڤین ئاسۆ لە کەناڵى کورد ماکس دەست بەپڕۆگرامەکەى دەکاتەوە، کە ساڵى رابردوو بەهۆى دوورخستنەوەیان لەکەناڵ چار و کوڕەک بەرنامەکەى وەستا.
کارمەندێکى کەناڵى کورد ماکس کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەى بکرێ بۆ (سڤیل) ئاشکرایکرد “دانیشتێک لەنێوان ئارت کۆمپانیا و کەناڵى کوردماکس کراوە، بۆئەوەى ئەڤین ئاسۆ بەرنامەکەى بەناوى “ئەڤین ژن و ژیان” لەکەناڵى کورد ماکس دەستپێبکاتەوە”. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى گوت “ئەزڤین ئاسۆ یەک بەرنامەى دەبێت، تائێستا بڕیارە بەرنامەکەى بەناوى ئەڤین ژن و ژیان بێت، لەجەژنى رەمەزان یەکەم ئەڵقەى پێشکەش دەکرێ، ستۆدیۆى بەرنامەکەش هى ئارت کۆمپانیایە”.
ئارت کۆمپانیا لەلایەن ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ خاوەندارێتى دەکرێت و کەناڵى ئاسمانى کورد ماکس ئێستا لەقۆناخى ئەزموونى دایە و لەگەڵ جەژنى نەورۆز پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکات.
لەوبارەیەوە (سڤیل) پەیوەندى بە ئەشرەف مستەفا بەڕێوەبەرى پەخش لە کەناڵى کورد ماکس کرد و تەنیا گوتى “بەڵێ شتێکى وا هەیە، بەڵام هەفتەى داهاتوو یەکلایى دەکرێتەوە”.







banner

درباره ما


ایجاد کننده وبلاگ : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO

این صفحه را به اشتراک بگذارید

آمار بازدید
کل بازدید ها :
بازدید امروز :
بازدید دیروز :
بازدید این ماه :
بازدید ماه قبل :
تعداد نویسندگان :
تعداد کل مطالب :
آخرین بروز رسانی :

banner 200x600
نظر سنجی

:::مایلید فعالیت مان را در چه زمینه ای بیشتر کنیم ::::



کلمات کلیدی