تبلیغات
"بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان"

هێڵی ئاسمانیی ورمێ- به‌غدا کرایه‌وه‌

تاریخ ارسال مطلب : 26 اسفند 90, 01:33 ق.ظ




که‌مال په‌رهیزکار ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردستانی ڕایگه‌یاند: به‌ کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی ورمێ- به‌غدا که‌ له‌ ڕۆژی 27ی ڕه‌شه‌ممه‌وه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ورمێ بۆ یه‌که‌مین جار گه‌شته‌که‌ی ده‌ستپێده‌کات ڕه‌وانه‌کردنی زیاره‌تکاران بۆ عێراق ئاسانتر ده‌بێت.
په‌رهیزکار وتیشی: ئه‌م گه‌شته‌ به‌ فڕۆکه‌ی MD-88ی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی تابان به‌ شێوه‌ی یه‌ک گه‌شت له‌ حه‌وته‌دا ده‌بێت.
زیادیشی کرد: له‌ ئه‌گه‌ری پێشوازی کردنی هاووڵاتیانی خه‌ڵکی دیکه‌ی پارێزگا دراوسێیه‌کان ئیمکانی زیاترکردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ هه‌یه‌.
ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌ گه‌شتی ئاسمانی ده‌ره‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ ڕۆژانی پشووی نه‌ورۆز له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی ورمێیه‌وه‌ وتی: گه‌شته‌ چارترییه‌کانی ورمێ- تورکیا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی قازی ئانته‌پ له‌ ڕۆژی 28ی ڕه‌شه‌ممه‌وه‌ به‌ فڕۆکه‌ی B-737Corendon ده‌ستپێده‌کات. کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی
په‌رهیزکار هه‌واڵیشی له‌ کردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆی ورمێ- مه‌شهه‌د و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی 29ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1390ی هه‌تاوی دا و وتی: زیاره‌تکاران ده‌توانن له‌م گه‌شته‌ بۆ سه‌فه‌ری مه‌شهه‌د له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی پشووی نه‌ورۆز که‌ڵک وه‌رگرن.






banner

درباره ما


ایجاد کننده وبلاگ : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO

این صفحه را به اشتراک بگذارید

آمار بازدید
کل بازدید ها :
بازدید امروز :
بازدید دیروز :
بازدید این ماه :
بازدید ماه قبل :
تعداد نویسندگان :
تعداد کل مطالب :
آخرین بروز رسانی :

banner 200x600
نظر سنجی

:::مایلید فعالیت مان را در چه زمینه ای بیشتر کنیم ::::



کلمات کلیدی