تبلیغات
"بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان"

ئەکتەرە شۆخەکەی کلیپی کاروان هەورامی

تاریخ ارسال مطلب : 5 فروردین 91, 07:42 ب.ظ

کوردستان ـ ١٣ کانوونی یەکەم / لاپەڕە تایبەتییەكەم لە فەیسبووك بینی و نامەیەكم بۆی نارد، ئەویش وەڵامی دایەوەو پرسیاری ئەوەم لێكرد كە ئایە ئەو ئەكتەرەیە كە لە كلیپی (بەسە)ی گۆرانیبێژی كورد “كاروان هەورامی” رۆل دەبینێت ؟ (لانە تایلۆر)، ئەویش گوتی بەڵێ، دوام لێكرد بۆ دیمانەیەك و ئەویش ماڵپەڕە تایبەتییەكەی خۆی بۆ ناردم و گوتی پرسیارەكانم بۆ بنێرە، منیش چەند پرسیارێكم بۆی ناردو دوای دوو هەفتە وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە. 

(کوردستان) ـ دەكرێ لە بارەی كارەكانی خۆت قسە بكەیت ؟

لانە تایلۆر: من وەك ئەكتەرێكی سینەمایی و مۆدێلێك كار دەكەم، تا ئێستا لە چەندین فیلم و كلیپی گۆرانی رۆڵم بینیوە، هاوكات بۆ چەندین گەورە كۆمپانیای جیهان كاری مۆدێلم كردووە.

(کوردستان) ـ تۆ لە كلیپی “بەسە”ی كاروان هەورامی، كە گۆرانیبێژێكی كوردە رۆڵت بینی، ئایە پێشتر كاروانت دەناسی ؟

لانە تایلۆر: نەخێر، ئەمە رێكەوتنی نێوان من و ئەو كۆمپانیایە بوو كە كلیپەكەی بۆ ئەو كوڕە كرد، داوایان لێكردم و منیش بەرامبەر ئەو بڕە پارەیەی كە داوام كردبوو رۆڵم بینی.

(کوردستان) ـ لە كلیپەكەدا زۆر بەشێوازێكی ورژێنەر دەردەكەویت، ئایە هەست ناكەیت دەركەوتنی لە كلپیێكی كوردی بەو شێوازە بەهۆی كەلتوری ناوچەكە جەماوەرت كەم دەكاتەوە ؟

لانە تایلۆر: من هیچ لە بارەی كەلتوری كوردستان و ناوچەكەی نازانم، ئەوەی دەرهێنەرەكە داوای لێكردم ئەوەم كردووە.

(کوردستان) ـ باس لەوە دەكرێت كە تۆ ئەكتەری فیلمە سێكسییەكانی و چەندین فیلمت هەیە، ئایە ئەمە راستە ؟

لانە تایلۆر: بەڵێ، تا ئێستا چەندین فیلمی سێكسیم هەبووە، ئێستاش دوو پرۆژەی فیلمی سێكسیم بۆ هاتووە بەڵام تا ئێستا رەزامەندیم پێشان نەداوە كە بەشداری دەكەم یا نا.

(کوردستان) ـ لە كوردستان دەیانگوت كە تۆ پێشكێشكارێكی بەناوبانگی، هەندێ كەسیش دەیانگوت شاجوانی كەنەدایت ئایە ئەمانە راستن ؟ واتە پێشكێشكاری تەلەفزیۆنی بوویت ؟ یان بە شاجوان هەڵبژێدراوی ؟

لانە تایلۆر: نەخێر، پێشكێشكار نەبوومە، خۆشم بۆ هیچ پێشبركێیەكی شاجوانی هەڵنەبژاردووە، من تەنیا ئەكتەر و مۆدێلم، نە پێشكێشكارم نە شاجوان.

(کوردستان) ـ ئەگەر هونەرمەندێكی تری كورد داوات لێ بكات بۆ ئەوەی لە كلیپەكەیدا وەك ئەكتەر دەربكەویت، مەرجت چییە ؟

لانە تایلۆر: دەبێ پێشتر پرۆژەكە ببینم، هاوكات بڕی ئەو پارەیەی كە دیاری دەكەم لە گۆرانیبێژەكە یان كۆمپانیاكە وەر دەگرم و بەشداری دەكەم، ئەمە جگە لەوەی كە ئاستی بەرهەمهێنانی كلیپەكە بەرز بێت.

(کوردستان) ـ دوا پرۆژەت چییە ؟

لانە تایلۆر: بۆ كۆمپانیایەكی گەورەی ئەوروپی لە چەند رۆژی داهاتوو كۆمەڵێك وێنە دەگرم، واتە كارێكی رێكلامییە.

             برای دیدن ادامه عکسها به ادامه مطلب مراجعه کنید



http://www.ucwmagazine.com/images/lanatailor5a.jpg                    http://www.lionsdenu.com/wp-content/uploads/2011/10/lana-tailor-88.jpg           


http://farm5.staticflickr.com/4152/5162312177_a69d4ce8ec_z.jpg                  Lana Tailor                          http://www.outofaces.com/wp-content/uploads/2009/07/lana-tailor-10.jpg


http://www.lionsdenu.com/wp-content/uploads/2011/10/lana-tailor-blue-eyes.jpg                      http://i2.listal.com/image/1730028/600full-lana-tailor.jpg                            http://www.lionsdenu.com/wp-content/uploads/2011/10/lana-tailor-93.jpg                     





banner

درباره ما


ایجاد کننده وبلاگ : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO

این صفحه را به اشتراک بگذارید

آمار بازدید
کل بازدید ها :
بازدید امروز :
بازدید دیروز :
بازدید این ماه :
بازدید ماه قبل :
تعداد نویسندگان :
تعداد کل مطالب :
آخرین بروز رسانی :

banner 200x600
نظر سنجی

:::مایلید فعالیت مان را در چه زمینه ای بیشتر کنیم ::::



کلمات کلیدی