تبلیغات
"بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان"

دۆزرانه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ هه‌ڵه‌بجه

تاریخ ارسال مطلب : 29 اردیبهشت 91, 10:00 ب.ظ



هه‌ڵه‌بجه‌- گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی تری‌ سه‌رده‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ‌له‌ هاوێری ئه‌و شاره‌دا دۆزرایه‌وه‌


به‌ پێی هه‌واڵی کۆردستان؛"گوران ئه‌دهه‌م‌" قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ‌وتی: ئاگادارکراینه‌وه ‌گۆرێکی به‌کۆمه‌ڵ له ‌ته‌پۆڵکه‌ی "بالامۆی" هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌‌ که‌ له ئاکامی ‌هاتنی تیمێک و هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و ته‌پۆڵکه‌یه‌ ئاشکرا بوو که ئیسک وپرووسکی 40که‌س که ‌زۆربه‌یان ژن و منداڵن له‌م شوێنه‌دا هه روا ماوه‌ته‌وه‌.
وتیشی: خێرا داوامان له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان کرد تیمێک بۆ ده‌رهێنانی پاشماوه ی ئه‌م ته‌رمانه‌ بنێرن بۆ ئه‌و شوێنه‌.
گۆران ئه‌دهه‌م ژماره‌ی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی دۆزراوه له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ م گۆڕه‌وه‌ به 29 گۆڕ زانی که‌ زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له ‌لایه‌ن سه‌ددام حسێن له‌ساڵی1988.
ڕژێمی سه‌ددام له‌ 26ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1366ی هه‌تاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد که له‌ ئاکامدا 5000که‌س شه‌هید و نێزیک به‌ 10هه‌زارکه‌س برینداربوون.





banner

درباره ما


ایجاد کننده وبلاگ : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO

این صفحه را به اشتراک بگذارید

آمار بازدید
کل بازدید ها :
بازدید امروز :
بازدید دیروز :
بازدید این ماه :
بازدید ماه قبل :
تعداد نویسندگان :
تعداد کل مطالب :
آخرین بروز رسانی :

banner 200x600
نظر سنجی

:::مایلید فعالیت مان را در چه زمینه ای بیشتر کنیم ::::



کلمات کلیدی