تبلیغات
"بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان"

ڕێوڕه‌سمی گوڵانی شانۆی ئێران له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو

تاریخ ارسال مطلب : 29 اردیبهشت 91, 10:02 ب.ظ




سنه‌- به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ ڕێز له‌ هونه‌رمه‌ندان وچالاکانی بواری شانۆی پارێزگای کوردستان ‌گیرا.

به‌ پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردستان؛ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی مه‌ی 28ی گوڵان، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕێوڕه‌سمێک به‌ ناوی گوڵانی شانۆی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره‌ نه‌مایه‌شییه‌کانی کوردستان و به‌ هاوکاری دایره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان بۆ رێزلینان هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی بواری هونه‌ری شانۆ له‌ هۆڵی فه‌روه‌ردینی کۆمه‌ڵه‌ی فه‌جری سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
قوبادمه‌یمه‌نه‌ت ئابادی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی دایره‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشادی ئیسلامی کوردستان له‌ وته‌یه‌کدا به‌ ئاماژه‌ به‌ ده‌فرایه‌تی گرنگی پارێزگای کوردستان له‌ بواری شانۆ و هونه‌ره‌ نه‌مایشییه‌کان به‌ڵێنی دا یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م بواره‌ بدات بۆ زیاتر گه‌شه‌ کردنی هونه‌ره‌ نه‌مایشییه‌کان له‌ کوردستان.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ دا "عوبه‌ید رۆسته‌می" به‌رپرسی هونه‌ره‌ نه‌مایه‌شییه‌کانی کوردستان راپۆرتێکی له‌ کار وجالاکییه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو خسته‌ڕوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ کرا که‌ 64 شانۆ له‌ 664 ئیجرا بۆ 65000 بینه‌ر له‌ ماوه‌ی یه‌کساڵدا نمایش کراوه‌.
له‌ کۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هونه‌رمه‌ندان و پێشه‌نگانی بورای شانۆگه‌ری کوردی خه‌ڵات کران.







banner

درباره ما


ایجاد کننده وبلاگ : Oº°‘¨ Diman.M ¨‘°ºO

این صفحه را به اشتراک بگذارید

آمار بازدید
کل بازدید ها :
بازدید امروز :
بازدید دیروز :
بازدید این ماه :
بازدید ماه قبل :
تعداد نویسندگان :
تعداد کل مطالب :
آخرین بروز رسانی :

banner 200x600
نظر سنجی

:::مایلید فعالیت مان را در چه زمینه ای بیشتر کنیم ::::



کلمات کلیدی